letras.top
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

letra de bigerêwe - zakaria abdulla

Loading...

بگەڕێوە بۆ کوێ دەڕۆی؟!
لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی؟!
لە ئامێزی من بترازێ

لە هەر کوێ بی پەناهەندەی!

بگەڕێوە نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی!
بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!
بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

ماوەیەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە!
بەسەرهاتی عیشقی ئێمە تا دنیایە نابڕێتەوە!
بگەڕێوە چیدی ئاهـ و هەناسەی من با نەتگرێ!
بگەڕێوە تۆ نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی!

شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی!
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە نازانم لە کوێیە شادی!
بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

بگەڕێوە
بگەڕێوە
بۆ کوێ ئەڕۆی؟!
لە کوێ هەوارت
لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی؟!

بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم
بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم
بە هیچ کەسێ دانامەرێ!
بە هیچ کەسێ دانامەرێ!
دانامەرێ

letras aleatórias

MAIS ACESSADOS

Loading...