letras.top
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

letra de duryi to sutandi jargm - tipi sherwan

Loading...

[کۆپلەی ١: خەلیل عەزیزی]
دڵ و دەروون گۆڕاوە
ڕەحمت لە دڵا نەماوە
ئەو مەیلە گەرم و گوڕەت
وەک بەفری شێ تواوە
بەڵێن و پەیمان و سۆز
دیارە لەبیر براوە
ئای، بە بارستایی باڵات
نووسراوت لێ جێماوە
بچیە نێو پەڵەی ھەوران
تازە ناوت بڕاوە، ئاخ

[کۆرس: خەلیل عەزیزی]
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
وەرە لام، تەنھا بناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت ھەردەم دەناڵم

[کۆپلەی ٢: عەلی سۆھرابی]
عەشقی تۆ بووم بە جارێ
نازدارەی شادەلارێ
کۆسپی دابڕان سەختە
مەمکوژە بە ئازارێ
ئەو کەسەی تۆی لە من کرد
بەرد بەسەریا ببارێ
بەرد لەجێی خۆی سەنگینە
پەروەردەی ناو ھەوارێ، ئاخ
[کۆرس: عەلی سۆھرابی]
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
وەرە لام، تەنھا بناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت ھەردەم دەناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم

[کۆپلەی ٣: خەلیل عەزیزی]
ئازیز، من تۆم خۆشدەوێ و
بۆ تاوێ گوێ بگرە لێم
من بەڕاستی تۆم دەوێ و
وەک مەجنوون عاشقی لەیلێم
ھۆش و بیرت لێ بڕیم
بەسە ئازار مەدە پێم
من بەڕاستی تۆم دەوێ
تۆش بە ھانا بگرە لێم، ئاخ

[کۆرس: خەلیل عەزیزی]
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
وەرە لام، تەنھا بناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت ھەردەم دەناڵم
[کۆپلەی ٤: عەلی سۆھرابی]
من کەسێک بووم لانەواز
مات و داماو و حەزین
چاوەڕوان وەفای تۆ بووم
نەک بێبەشم کەی لە ژین
ناگەین بە ئامانجێ با
بێھۆ لە قسەی یەک دەرچین
لەلای کێ سکاڵا کەم؟
ئەی کێ ساڕێژکا برین؟
لەلای کێ سکاڵا کەم؟
ئەی کێ ساڕێژکا برین؟ ئاخ

[کۆرس: عەلی سۆھرابی]
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
دووریی تۆ سوتانی جەرگم
وەرە لام، تەنھا بناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت ھەردەم دەناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم

letras aleatórias

MAIS ACESSADOS

Loading...