letra de waax - rebel kid
بخوێنەوە تێڕامێنە جا دەبینی
تۆ ناتوانی چیتر دەسماڵ ڕاوەشێنی
من لە ئاسمان تۆ لە زەوی دا دەخوێنی
ھەمووی دەیەوێ ببینێ سەر دانەوێنی
ھەوڵ دەدەی دڵت بە دانس ڕابھێنی
بە ئاوازیان ھەڵبپەڕی خۆت دەشکێنی
دەبا تۆش وەکو خۆت بمێنییی
با بڕۆین بۆ دڵ
—
یۆۆ نە دەترسا گەر ترس نەبا
سەرکەوتن نەبوو گەر ترس نەبا
یۆۆ تاڵێنتەکەت با نەچێ بە باا
کە تۆ زۆر گەورەی با نەڵین بەبە
نە کەس وەک تۆیە
نە وەکو کەس بە
لە ھێزی بونت بەس بێدەنگ ببە
پێویست پێویستی
نەک شەبا شەبا (ھیچ)!
—
گەر نات ترسێنێ خەونەکانت
بڕۆ گەورەتر ببینە
گەر جوان نابینێ ژیانت
برۆ چاوت دەربھێنە
گرتوتە خۆڵی (تەپ و تۆز ) بیری کۆن
دەی تۆزێک خۆت داتەکێنە
چاک چاکیکە پاک پاکیکە
ھیچکە چانست مەسوتێنە
دەنااا
ناتوانی دەرباز بی کە گەمژەیی ھێرش بێنێ
ناتکات بە خۆت بیرەکانت
گەر ھەموو شتێک بت ترسێنێ
ڕۆژ ناڕوات کات دەڕوات
ھەر ڕۆژەو دەست بە دامێنێک
مێشکت با خۆی خۆی رابھێنێت
—
ئێی ئێی دەمبینی سەیر ناکەی
گوێت لێمە دەنگ ناکەی
لە دژم شەڕ دەکەی
لە شەڕدا فێڵ دەکەی
بۆ فێڵ لە خۆت دەکەی
لە ڕاستی ڕادەکەی
پێی ناگەی پێی ناگەی
تێدەگەی تێدەگەی
پێ دەگەی پێ دەگەی
لێیدەبەی لێیدەبەی
وندەبێ وندەبێ
پێی ناگەی پێی ناگەی
—
تۆ ناتەوێ بیرەکانت بە پووچ دووگیان بێت
ڕاناوەستی گەر تاریکیش لەسەر ڕێگات بێ
گشت بەیانیەک ھێزی دونیا شتێکی نوێ دەڵێ
تۆ دەتوانی دەرباز ببی
گەر لێی گەڕێی رۆحت ئازاد بێت
ڕۆحت ئازاد بێت
letras aleatórias
- masstige › letra de i`m muzik - masstige
- here in cycle › letra de our raptured hearts - here in cycle
- lil dell › letra de find me - lil dell
- small time giants › letra de no excuses just explanations - small time giants
- eugenio finardi › letra de musica desideria - eugenio finardi
- sleep kicks › letra de hall of shame - sleep kicks
- tommy xenon › letra de things aren't feeling the same - tommy xenon
- lonewolfmusic › letra de the first one - lonewolfmusic
- megan thee stallion › letra de low-key - megan thee stallion
- keren peles קרן פלס › letra de hatzafon hapore'ach - הצפון הפורח - keren peles - קרן פלס