letras.top
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

letra de aw dlay - hasan zirak

Loading...

ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ روو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەشێلی بەزەبری قۆندەرەو پـێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست نابەم نایـزڕێنم ناوەکەت

چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خوا پێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نایبنێ لە ئاستم چاوەکەت
رەنگە لات وابێ کە گوایە یارەکەت مارەت دەکا
یا بە کەیبانوی تەلاری بەرزی ئەم شارەت دەکا

ئەو خەیاڵە خاوەت توشی داوی ئەو مارە دەکا
ئەو وەکو گورگێکە مەیلی ئەو لەش و لارە دەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ
هەر کەجارێ بۆنی کردی جا گوڵێکی نوێی ئەوێ

ئەحمەد هەردی

letras aleatórias

MAIS ACESSADOS

Loading...