letras.top
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

letra de hara - arastream

Loading...

(ڤێرسی 1 هونەرەھ)
کەشتی بێ باڵ و بان، با نیە کاریگەر
بارووتی سووتاوی، تەقاندت دەور و بەر
ئاژاوە و ڕوداوی، لە دواتە دار و بەرد
ئاوەکەت پاکە کەژاوی، لە چوێیە سەرچاوەکەت؟
لە ژێر ناوەکەت، هەنگاو دەنێم تاکو بەرز بڕۆم
لە نێو چاوەکەت، دەخوێنم دەڵێ بە تەرس درۆ
تاکە داری هیوا لە خاکی مردووی، نابی بە سێ
ئاوت نادەن لە بەرت دەخۆن
پێیان بڵێ گۆڕانی گەورەمان،
لە بەهار دایە هاوین لە پشوو دام
پێنوسم داناوە، ئێستا لە ئارادام
هەڵۆکەیان لە قەفەسدا،
ئازادی ناسوڕێ لەسەر زارەکەی
تف دەکا لە خەونەکەی،
خۆر نا ئەستێرە لەسەر ئاڵاکەی
هێییی!!؟…لە ڕێم سێتڕەی
ڕێم پێ دەدەی، گەر بزانی کە چێم؟
هەر منم کە گوێم لێت بوو بینیم
ون نیم لە ڕێی چۆل منیش
هەردەم بە پێوە دەڕۆم لە خەو ناڕازیم
لەگەڵ دژایەتی نەگونجام زانیم
یاخیم بۆیان بەڵام!!!
دەم ئاوەڵەیە ئێستا
تاکو ماتیان کات هەرام
دوا وشەکان لێکدە پێویست،
نامێنێ بۆ جواب گەڕان
، خەمێک نیە لە لام نەمان
هیوام لە مێژوودا ژیان
ئێستاش کە وا لە پێش دیوار
لە دەست ڕەنگی مۆر
دێت و دەڕوا، لە سەر دەنگی هۆش
دەشکێم، سەما دەکەم
تەنها لەگەڵ سازی خۆت
شێعر بێ کێش پڕ سەروا دەبێ
هەردەم لەسەر زەربی تۆ
زمان گرانە شڕۆڤەی دەوێ بۆ جواب
لە چۆم؟؟!

(ڤێرسی ‌‌2 هاوتا)
هەر هەڵدەهاتم دەهاتم کە داهاتم
بەش کەم بە سەرتان خۆ دەمناسن لە پێشڕا
کەم وابوو شەو بەڕێکرێ بە خەو
وای لێهات لە جەو
خۆشیم هات لە چۆک دادان بە ڕێگا
دەرفەت تێپەڕ دەبوو زوو بە زوو
لە پڕڕا لەگەڵ کات
نەک لەسەرخۆ بە سەد جار بەسەر خۆم نەهێنا
تا دووبارە بوونەوەی بە رووتین
هەموو سەر لە بەیانیەک دەیکووشتین
لە سەرڕا هەر دەنگم دەر نەهات
بەرامبەر ڕقم شەڕ نەبڕا
بۆ ئاوا بوون لە سەر ڕۆژ بە ڕووتی وەکوو خۆت
بۆ ئارابوون نەک پەرۆش بە خوورتی وەک نەخۆش
هەرا دەکەین لە خامۆشی تا ڕەش حەز نەمێنێ
کاڵبوونی بیریان بێنێتەوە
بەر لە هەرکەسێ خۆم دەنووسرێمەوە
لە چاوی گەلەکەم دەتروسکێتەوە
تاجی هەرێم لە سەر سەرم لێم دێ؟
باجی کەم نەبوو نانا
لە گەڕەکی سەمما ڕێزێک
وشەم هەڵوەڕی بۆ ئاوازی تەنیا
تاوانی دونیا لەگەڵ خۆی کەمکا
بەڕێکرێ بۆ هاتوو هاواری ژەنیار
تا گەلێک بە سۆ بدرکێ
جار جار خاڵی بی تاکوو
بیسەری بەزمێک بی لە سەمفۆنی
بە تۆنێک دەدوێ چەند بیژمێری بردوونی
تا ئاست ژەنینێک کە نابڕێتەوە وووو
چارەنووس بە تۆخی بۆ خۆتی نووسیبوو
هاوتات ژینی سەر بە ڕەنگی شینە
دژ بە عادەتی سوور سوور دەمزانی
خاوە سازت خاوەنی سەری هەزار سەودا
باسی سەر کە کرا بۆ ناوی کەس نەدرا
باجی گەل دەیدا ڕاستە کاسپی پێ دەکرا
سوێر کردنی زامی دێرینە
کاتێ پەر لە نێو سەرینە
مەحاڵە فڕین
خێر لە ژێر زەمینە
پڕ لە ناو سەری مە
دە ئامادە بە سەر لە سەریدە
لە ئارادا بە هەر خەریکبە
دەمێکە پڕ دەدەینە سەر مۆرکی ژین
کە مۆر ڕەنگینە
خۆڵەمێشی لە پشت سەریدا
سەدایە سەدا لێکدانەوەی
سەتا سەت هەرایە هەرا دەنگدانەوەی
شان بە شانی شار شاراوە گەڕا
ماڵ بە ماڵ شەقام کوچە پووچە
دەبینی خەیاڵ مەندوونە
کڵاوی چەوت لە سەری گەورەکەی دەنێ مەجبوورە
دەبینی لەشی بێ سەر چەندیش ڕەدووی
چەرچی خەون بکەوێ بێ سوودە
بۆیە ڕژامە سەر و بنی دیوار
هەر ڕۆژێک سێ خەتم کێشا
یەک بۆ خۆم کە نووسینم نەشێوا
خەتێک هوونەرە هەموو کاتێ بەشیدام
خەتێک لە بان چینی باوەڕ کە تەواوی مەسیرە
زمانی نوێمە خەت بە خەت بمخوێنە
تۆش بە خەتێک سەروو بنم پێک بێنە دەی
نامۆیە ها؟
شێت تر لە من کێ شک دەبەی؟ ناو بێنە ها
بێ منەت بێ شک منم چاوت لێمبێ
ناو بە ناو ڕات چیە بە
کپ بوونی کۆدەنگیان
بە هەرایەک لە ئارا دایە؟

letras aleatórias

MAIS ACESSADOS

Loading...